بڕیارە لەسەرەتای "ساڵی داهاتووەوە" شێوازی دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە گۆڕانكاری تێدا بكرێت و لە رێگەی كارتی بانكەوە دابەش بكرێت.
لهوبارهیهوه لیوا بەكرسدیق، بەرێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندوه، "تاوەكو سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی هەموو پێشمەرگە لە رێگەی بانك دابەش دەكرێت و لە رێگەی ناسنامەی تایبەت مووچە لە رێگەی بانك وەردەگیرێت، ئەو ناسنامەی ئێستا نامێنێت بۆ مووچەوەرگرتن".
روونی كردوە كارئاسانیەكی زۆرە مووچەی پێشمەرگە لە رێگەی بانكەوە دابەش بكرێت و "بۆ ئێمە كاری دابەشكردنی مووچە رێكوپێك و ئاسانتر دەبێت، بۆ نمونە ئەگەر لە رێگەی بانك بێت پێشمەرگە لە كاتی واجبیش نەبێت ئەوە راستەوخۆ دەچێت مووچەی خۆی وەردەگرێت و رۆتیناتیش كەم دەبێتەوە".
بەپێی زانیاریەكان ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات كەوا دەركەوتووە هەندێك كەس پێشمەرگە نین و بە ناوی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە، هەروەها لە هەندێك لە یەكەكانیشدا، بەشێك لە پێشمەرگەكان نیوەی مووچەیان پێدراوە بە ناوی ئەوەی نیوە دەوامیان كردووەن یان كەسانی تر لە شوێنیان دەوامیان كردووە.
لای خۆشیهوه لیوا بهختیارحهمه سدیق، راوێژكارلهوهزارهتی پێشمهرگهو ئهندامی بۆردی سهرپهرشتیاری چاكسازی لهوهزارهتی پێشمهرگه رایگهیاندوه، یەكێك لە ههنگاوەكانی پڕۆژهی چاكسازی لهوهزارهتی پێشمهرگه ئەوەیە مووچە دابەشكردن لە رێگەی بانك دەبێت بۆ ئەوەی تەنها پێشمەرگە بتوانێت مووچەكەی وەربگرێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، تا ئێستا 14 لیوا لهوهزارهتی پێشمهرگه یهكخراوه، بۆیە مووچەی ئەوان و یەكەكانی 70 و 80 لە رێگەی بانك دەبێت، وتیشی" ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و هیچ كێشەیەكی تێدا نەماوە تەنها هەندێك رێكاری ئیداری و دارایی ماون".
لهلایهكی ترهوه شیلان شێخ جەعفەر سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاندوه، ئەوە یەكلابۆتەوە پێشمەرگە لە رێگەی كارت لە بانكەكان مووچەی خۆی وەربگرێت، "ئەو رێكارەی ئێستا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە رێكارێكی باش نییە، بۆیە وەك چاكسازی بڕیاردرا، كە مووچەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە بكرێتە كارتی بانكی و مانگانە بەم جۆرە دابەش بكرێت".
روونیشیكردەوە، ژمێریارەكان كارتی بانكی بۆ مووچەی پێشمەرگەكان دروست دەكەن، ئەوانیش خۆیان لە بانك مووچە وەردەگرن.